ترەمپ بڕیارێکی چارەنوسساز لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات

دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو  لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند" کە بیر لە دابینکردنی بەرگری ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە بۆ پاراستنی وەبەرهێنانەکان لە دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکەدا."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێدانی سیستمی دژە مووشەکی بە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتی و گازییەکان رایگەیاند کە " بیری لێدەکەنەوە".
 
هەروەها لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە، دۆناڵد ترەمپ بە دیار کوردە، پەیامنێری رووداوی گوت: "ئاگادارم."
 
سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد "ئێران زۆر پاشەکشەی کردووە. لە کاتێکدا بۆ ماوەیەکی زۆر رۆڵێکی گەورەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبوو، بەڵام چی دیکە بەو جۆرە نەماوە."




PM:11:17:02/12/2025