ئەمڕۆ ئەمریکا گەورەترین کۆنسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە

باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە کە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لەسەر ئاستی جیهاندا.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵەخانە نوێکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بکرێتەوە کە لەسەر ڕووبەری ٢٠٦هەزار مەتر دروست کراوە.

لە سەرەتای تەمموزی ٢٠١٨دا بەردی بناغەی کونسوڵخانەکە دانرا کە ٧٩٥ ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی خەرجکراوە.

مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان کە چەند ڕۆژێکە لە بەغدایە، ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانە نوێکەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا بەشدار دەبێت.



AM:10:10:03/12/2025