بارانی بەخوڕ دەبارێت و هۆشداری دروستبوونی لافاو دەدرێت

بەشی پێشبینی کەشوهەوای عێراقی، ناوچە و شارەکانی عێراق لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەرکەوتەی کەشوهەوای "چالاک" دەبن و پێشبینی دەکرێت بارانبارینی بەخوڕ بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت و هۆشداری لە دروستبوونی لافاویش دەدرێت.

کەشناسی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە " بەرهەمی نەخشەی کەشوهەوای نوێکراوە بەردەوامی بارودۆخی کەشوهەوای (چالاک) نیشان دەدات، کە لە ٧ی کانوونی یەکەمە دەستپێدەکات و بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. داتاکانی ئێستا دەریدەخەن کە لە هەموو ناوچەکانی عێراق باران دەبارێت".

داتا سەرەتاییەکان ئاماژە بەمانەی خوارەوە دەکەن: چڕی گۆڕاوەکانی باران، گەیشتن بە ئاستی قورس لە هەندێک شوێن، لەگەڵ ڕەشەبا ؛ ئەگەری لافاوێکی خێرا لە ناوچە نزمەکان و دۆڵەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات؛ دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرمی؛ چالاکیی بای سەر ڕووی زەوی؛ و لافاو لە شەقامە داپۆشراوەکاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی بە وردی زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دەبێت، چونکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕووداوەکە وردەکارییەکان ڕوونتر دەبنەوە. بەڵام ئامادەکاری پێشوەختە وەک گرنگترین هەنگاو دەمێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا داوا لە پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکان کراوە کە خۆیان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو ئامادە بکەن و توانا و ژێرخانی خۆیان تا ئەوپەڕی توانا بەکاربهێنن بۆ وەرگرتنی بڕی پێشبینیکراوی باران.





PM:12:15:03/12/2025