لە کۆبوونەوەی نێوان جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، قوباد تاڵەبانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێم بە پێویستی دەزانێت ئاستی هەماهەنگی نێوان هەرێم و ئەمریکا بەردەوام و زیاتر بێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە رۆژی چوار شەممە لە هەولێر سازکرا، قوباد تاڵەبانی ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هاوبەشیی راستەقینە دوو پاتکردەوە.
هەروەها جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەرێمی نیشانداوە کە دەرگای هەموو شارو ناوچەکانی کوردستان کراوەیە بەڕووی ئەمریکادا بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی و کلتووریدا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پێیانوابووە کە هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستانە و دەبێت کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێنرێت.
لە بارەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغی باشی بڕیوە و سوپاسی ئەمریکای کردووە بۆ هاوکاریکردنی هەرێم. پرۆسەكە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی و نیشتمانی و دوور لە هەرچەشنە دەستێوەردان و ئینتمایەکی حیزبی.
یوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه ٣ ی کانوونی یەکەم مایكڵ ریگاس، جێگری وهزیری دهرەوهی ئەمریکا بەمەبەستی كردنهوهی باڵەخانەی نوێی كۆنسووڵخانهی گشتیی ئەمریکا له ههولێر، سهردانی ههرێمی كوردستانی كردووه.