وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بەهۆی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، ١٧ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن
چوار شەممە، ٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێی میلادی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو خوێندکار و قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بڕیاردراوە بە رێگەپێدان بە قوتابی/ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، تا ٥ کانونی دووەم ٢٠٢٦، بۆ ماوەی ١٧ رۆژ".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەت خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت " ئەو ماوەیەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت."