چێنەر عەلی جۆڵا کۆچی دواییکرد


ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی و پارێزەر، چێنەر عەلی جۆڵا لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 

چوار شەممە، ٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، چێنەر عەلی جۆڵا، یاساناس  و شارەزای بواری دەستور و مافی مرۆڤ، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

چێنەر عەلی لە ١٣ ئایاری ١٩٧٥ لە سلێمانی لە دایکبوە، کوڕیی عەلی جۆڵای هونەرمەند بوە، و کۆلێژی یاسای تەواو کردوە، یەکێک بوە لە کەسە چالاکەکان لە بواری مافی مرۆڤ و یاسا و دەستور، لە دانەرەکانی وانەی مافی مرۆڤ بوە کە لە سیستمی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیدا دەخوێندرێت و لە چەند جێگایەک مامۆستا بوە، هەروەها کاری ڕاگەیاندنی کردوە  و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوە. خاوەنی بەرهەمێکی چاپکراوە بە ناوی  "پاکتاوی ڕەگەزی لە نێوان یاسا و مافی مرۆڤدا". 




PM:11:15:03/12/2025