وەزارەتی ئەوقاف ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجییان درێژدەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند'' دووبارە ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجییان تاوەکو دووشەممەی هەفتەی داهاتوو درێژکرایەوە.'' 
 
نەبەز ئیسماعیل، لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ماوەی مامەڵەی حاجییان بۆ رۆژی دووشەممە ٨ی کانونی یەکەم درێژکردەوە. 
 
وتیشی'' ئەمە بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو کەسانەی ناویان لەپڕۆسەکە دەرچووە، یان رێنمایی وازهێنان بۆ کەسێکی دیکە "تەنازولکردن" دەیانگرێتەوە، دوای ئەو رێکەوتە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە، کە نەھاتوون.''
 
بەپێی ئەو ماوەیەی دانرابوو، ئەمڕۆ ٤ی مانگ دوایین رۆژی وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان بوو، بەپێی ئەو کاتەی لە سعودیە دیاریکراوە، پێویستە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هەموو رێکارەکان بۆ پڕۆسەی حەج تەواو بووبن. 




AM:10:19:04/12/2025