نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت و وتەبێژی بەنزینخانەکان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
بەپێی وتەی وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی بە بڕی ٢٥ دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ بڕیارە جارێکیتر نرخی بەنزین لە سلێمانی بە هەرسێ جۆرەکەیەوە داببەزێت و ئەم دابەزینە دوای کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەکات".
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخەکە، وتەبێژەکە ڕایگەیاندووە" سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان پێویستیان بە نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزین هەیە و ئێستا ڕێژەکە لەوە زیاترە، هاوکات خواستی هاووڵاتیان لەسەر بەنزین کەمی کردووە."