لە پاش هێرشەکەی کۆرمۆ مەسرور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەم، مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە و بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەردانەکەی مەسرور بارزانی لەپاش هەشت ڕۆژ لە هیرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دێت، وەزیری ناوخۆش لە سەردانەکەیدا کە یاوەریی دەکات، ئەندامی ئەو لیژنە باڵایەبوو کە بە فەرمانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە پێکهێنرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانە غاز و هیلالی ئیماراتییەوە وەبەرهێنانی تیادا دەکرێت و ئۆفیسی سەرکی کۆمپانیاکانیش لە ئیماراتە، ئەو کێڵگەیە لە مانگی ڕابردودا ڕووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بووە و بەهۆیەوە ماوەی چەند ڕۆژێک ٨٠٪ کارەبای هەرێمی کوردستان کوژایەوە. 




PM:10:00:04/12/2025