حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو گرژیانەی بە هۆی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ پارێزگای شڕناخ دروست بوو ڕوونکردنەوە دەدات و داوای رەوانی بارگزییەکان لەگەڵ تورکیا دەکات.
حکومەت هەرێمی کوردستان پپێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە'' سەردانی مێژوویی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەی شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە لایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە.''
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام دواتر لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە و ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.''
سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی بارودۆزەکە، حکومەتی هەرێم دەڵێت'' پرۆسەی ئاشتیش هەنگاوێکی دروستە لە چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگ و هەستیار و دەستخۆشی لە حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی وسەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا.''
جەختدەکاتەوە لەوەی بە پێویستی دەزانن هەموو لایەکیان بە هاوکاریی یەکتر، هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەن و جەخت لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، لێدوانەکانی بارەگای بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی تورکیا و بەرپرسانی وڵاتەکەی توڕەکردوە و لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕوونکردنەوەی کردوە بەرامبەر ئەو قسانەی بارەگاکە.
رۆژی چوار شەممە بارەگای بارزانی وەڵامێکی توندی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی دایەوە کە لەسەر سەردانەکەی بارزانی و هاوەڵێتی ژمارەیەک پاسەوان سەردانی تورکیای کرد بۆ بۆنەیەکی رۆشنبیری لە بارەی شاعیری کورد مەلای جەزیری، لێدوانێکی بۆ میدیا تورکییەکان راگەیاندبوو.