ماڵپەرێكی سوپای پاسداران: توركیا لە پشت هێرشەكەی كۆرمۆرەوەیە

ماڵپەری"تەسنیم"ی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران، ئاشکرایدەکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەوەی تورکایە کە لە پشت ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوەیە. 

ماڵپەری تەسنی لە راپۆرتێكی لەبارەی كردنە ئامانجی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سلێمانی بڵاوكردەوە''  هەر كاتێك ئەو كێڵگەیە بۆردومان دەكرێت پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی گروپەكانی مقاوەمەی عێراقی دەكرێت لەكاتێكدا گروپی هەماهەنگی مقاوەمە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بوونی هەر پەیوەندییەکی بە هێرشەکانەوە رەتکردووەتەوە.'' 

وتیشی'' ئەو تۆمەتانە بەمەبەستی دۆزینەوەی پاساوە بۆ بەهێزکردنی بوونی ئەمریکا لە باکوری عێراق بەڵام چەندین پێدراو ئاماژە بە ئەگەری تێوەگلانی تورکیا لە هێرشەکەدا دەکەن، نەک تەنها بە پشتبەستن بە بەڵگە تەکنیکییەكان، بەڵکو لە چوارچێوەی ململانێی هەژمونی تورکیا و ئیمارات لەسەر سەرچاوەکانی وزە و ڕێڕەوی بازرگانی لە ناوچەکەدا.'' 

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەنكەرە کە بە وردی چاودێری فراوانبونی رۆڵی ئیمارات دەکات لە کەرتی وزەو گواستنەوەداو وا پێدەچێت تێكەڵكردنی كارتەكانی لەناوخۆی عێراق بەلاوە گرنگ بێت و ئەو پەیامە بنێرێت کە باڵابوونی هەژمونی ئیمارات لە سلێمانی بەبێ‌ وەڵام تێناپەڕێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییەی بۆ سەر کۆرمۆر ئەنجامدرا، ماوەی چەند ڕۆژێک ٨٠٪ی کارەبای هەرێم کوژایەوە و هەر ئەمڕۆش سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی وڵاتی ئیماراتی کرد. 




PM:11:34:04/12/2025