ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لەبارەی داناپێدانانەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی( پارتی ) ڕوونکردنەوە دەدات، ڕایگەیاند'' نێچیروان عیسا باجی بەربژێربوونی یەکێتی دەدات.''
لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی( پارتی ) ڤیدیۆی نێچیروان عیسای بڵاودەکاتەوە کە دان بە کۆمەڵێک " تاواندا" دەنێت و یاماژە بۆ هەبوونی دەستی دەرەکی دەکات لەو ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گوندی لاجان ڕوویاندا.
ئێستا سهعدی ئهحمهد پیره، لە نوێترین لێدوانیدا باس لەو ڕووداوە دەکات و دەڵێت'' تۆمەتبارکردنی نێچیروان هەرکی، وەک ئەنجامدەری سەرەکیی گرژییەکان، تۆڵەکردنەوەیە لە خۆبەربژێرکردنی لە کەڵەک، لەسەر لیستی یەکێتی نەک لەسەر لیستی پارتی.''
هاوکات، لەبارەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، کاتی گفتوگۆ و پێکهێنانی حکومەتە و جۆرێک لە نەرمی هەیە، نابێت بۆ تێکدانی ئەو بابەتە، تێکۆشەرێکی وەک نێچیروان هەرکی ئازار بکێشێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوهی نزیكهی ههفتهیهكه دانیشتوانی گوندهكانی دهوروبهری ههولێر خۆپیشاندانیان دهستپێكرد و داوایانكرد ئهو پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن، یاخود ئهو كهسانهی لهوێ كاردهكهن خهڵكی گوندهكان بن و دایانبمهزرێنن، بەڵام هەر زوو ئەو بابەتە کێشەی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە توند وتیژی ڕوویداو کەسێک تیایدا کوژراو چەند کەسێکی تر برینداربوون.