هەولێر.. لە ڕووداوێکدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


لە رووداوێکدا لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک لە دوو پاسەوانی تایبەتی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەدات و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن.
 
‎بەپێی زانیارییەکان، شەوی پێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەم 
‎لە پڕۆژەی بولیڤارد لە شەقامی٤٠ مەتریی هەولێر، ڕووداوەکە ڕوویداوە کە تێدا دوو کەس ئۆتۆمبێلیان پێی بووە و لە هۆشی خۆیان نەبوون. 

‎هاوکات، دوو پاسەوانی پڕۆژەکە، لەکاتێکدا بۆ لێپرسین لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو پڕۆژەکە ئۆتۆمبێلێکیان راگرتبوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لێیداون و بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا. 
 
‎ئەو ئۆتۆمبێلەی لە دوو پاسەوانەکەی داوە پیکاب بووە، بەوتەی شاهیدەکان ڕووداوەکە بێت، ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆرەوە هاتووە و لە کارمەندەکانی داوە. 
 

‎لە ئێستادا تۆمەتباررکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.




PM:03:27:05/12/2025