لەڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند” بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە لەسنورێ ناحیەی قۆرەتوو کەسێک گیانی لەدەستدا.”

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، ٥ی کانونی یەکەم، بڵاویکردەوە” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تراکتۆرێک لەنزیک گوندی مەلا سڵێمان لەناحیەی قۆرەتوو وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەستدا.” 

 ئاماژەبەوەشکراوە، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٩ە.

لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.




PM:04:11:05/12/2025