بەهۆی
دروستبوونی گرژی لەنێوان دوو هێزی ئەمنی یەکێتی، هاتووچۆ لە بازگەی بانی مەقان لە
چەمچەماڵی سنووری سلێمانی وەستاوە.
بە گوێرەی
زنایارییە سەرەتاییەکان بەیانی رۆژی شەممە ٦ی کانونی یەکەم بەهۆی دروستبوونی
دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوان هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی
ئاسایش لە بازگەی "بانی مەقان"ـی نێوان کەرکووک و چەمچەماڵ، بۆ ماوەی
کاتژمێرێک ڕێگاکە داخرا و بەو هۆیەشەوە ئاستەنگییەکی زۆری هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان
دروست بوو.
تا ئێستا زانیاری
ورد لەبارەی چۆنێیەتی رووداوەکە نەزانراوە، بەڵام بەپێی وتەی شایەتحالان رووداوەکە
" بەهۆی ئەوە روویداوە کە لەبازگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارێکی
هێزە ئەمنییەکان (كۆماندۆ)ى تێدابوەو ئامادەنەبوە پێناسەکەی نیشانی كارمهندانى
ئاسایشى بازگهكه بدات، بەهۆیەوە گرژیی دروستبوە".