نێردەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند" کێشەکانی عێراق و سووریا لە دابەشبووندان و کوردیش بەشی خۆی دەبات، ئەوەش دەخاتەڕوو، بەغداد هەژمونی بەسەر میلیشیاکاندا نییە و نابێت هەمان شت لە سووریا دووبارە ببێتەوە".
تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریارۆژی شەممە لە لە پەراوێزی کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر ڕایگەیاند" کێشە قوڵ و بەردەوامەکانی عێراق و سووریا بەرەو دابەشبوونیان دەبەن، ئەگەرەکە وایە کە کوردیش لەژێر هەر ناوێکی دەسەڵاتدارییدا بێت لەو دوو وڵاتە، خۆی بەڕێوەببات."
وتیشی" سیستمەکانی فیدراڵی تەنها ماوەیەک بەردەوام دەبن و دواتر مەترسی شکستهێنان و داڕمانیان هەیە، پاش ماوەک شەڕ سەرهەڵدەداتەوە".
تۆم باراک باسی لەوەشکردووە،" محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەوەی پیاوێکی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکی بەهێز ی پەرلەمانیی نییە، هۆکارەکەشی هێزە میلیشیاکانن، ئەوە ئەو کێشەیەیە کە واشنتن لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ملیۆنان دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی خەرجکردوە و نەگەیشتوەتە هیچ ئەنجامێکیش، هەر بۆیە نابێت هەمان شت لە سووریا ڕووبداتەوە".