بەرگری شارستانی هۆشداری دەدات لە چوونە دەرەوە

‌قەزای سۆران

بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت "بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن".

شەممە، ٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی ئەو شەپۆلە باران بارینەی کە پێشبینی دەکرێت ببارێت بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "ئەگەر هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن، خۆتان بە دووربگرن لەو دۆڵ و نشێویانەی ئاویان لێ کۆدەبێتەوە و مەترسی لافاویان هەیە".

ڕاگەیاندراوەکەی بەرگری سۆران هاوکاتە لەگەڵ پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم کە ڕایگەیاندوە لە سبەینێوە باران بارین دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.




PM:01:50:06/12/2025