ئاگر کەوتوەتەوە و زیان لە جوتیاران دەدات


لە سنوری  پارێزگای دهۆک ئاگرێک کەوتوەتەوە و بە وتەی جوتیارێک تا ئێستا زیانی ئاگرەکە لە ١٠٠ ملیۆن دینار زیاترە.

شەممە، ٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە گوندی خرابە یاسینی سەر بە شارەدێی ڕۆڤیا، لە پارێزگای دهۆک، ئاگر  کەوتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە هەزار بۆری پلاستیکی جوتیارانی گوندەکە سوتاوە و یەکێک لە جوتیارانی گوندەکە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندوە "تا ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نازانن، بەڵام گومان دەکەن ڕوداوەکە بە مەبەست ئەنجام درابێت". 

تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لایەنی بەرپرسی شارەکە هیچ ڕونکردنەوەیەکان بڵاونەکردۆتەوە.




PM:02:12:06/12/2025