بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت " لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب بە ژمارەی وەزارەتی پێشـمەرگە لە ١٠٠٪ کەمتەرخەم بوە وماددەی کهولی بەکارهێناوە".
شەممە، ٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوی گیان لەدەستدانی دوو کارەمەندەکەی سیکیوریتی بڵاوکردەوە کە لە شەقامی ٤٠ مەتری شارەکە شەوی پێنج شەممە، ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی وەزارەتی پێشمەرگە لێیدان و گیانیان لە دەستدا، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەپێی هێڵکاری کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەنجامی داوە، شوفێری ئۆتۆمبێلێ جۆری (پیک اب) ١٠٠٪ کەمتەرخەم بووە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و شوفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (پیک اب) بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە ٢٤ ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ دوو کارمەندی گەنج بە ناوەکانی محەمەد سەردار و ئەحمەد محەمەد، لەبەردەم دەرگای پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە کارمەندی سیکیوریتی بوون بە هۆی خۆپێداکێشانی ئۆتۆمبێلیەوە گیانیان لە دەستدا.