هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد، دەڵیت "دەبێت ئەوانەی کە هێشتا باسی شەڕ و ململانێ دەکەن، بێدەنگ بن، تورکیا دەتوانێت ئەم کارە جێبەجێ بکات. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە پشتیوانی بۆ ئاشتی زیاتر بکرێت، تورکیا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە گفتوگۆدایە، لەگەڵ ئێمەدا ڕێگەیەک هەیە".
شەممە، ٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی زوومەوە بەشداری کۆنفرانسی نێونەتەوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوو، و ڕایگەیاند "دەبێت ئەوانەی کە هێشتا باسی شەڕ و ململانێ دەکەن، بێدەنگ بن، تورکیا دەتوانێت ئەم کارە جێبەجێ بکات. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە پشتیوانی بۆ ئاشتی زیاتر بکرێت، تورکیا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە گفتوگۆدایە، لەگەڵ ئێمەدا ڕێگەیەک هەیە".
"کاتێک پرپسەی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکرد، یەکسەر کاریگەرییەکانی بیندران، شەڕ کۆتایی هات، ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندی و دیالۆگدا بین، با سنوورەکانمان بکرێتەوە ئەمە کاریگەری گرنگی هەیە، بۆیە ئێمە بە وردیی چاوەڕوانی سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتین لە تورکیا"، ئیلهام ئەحمەد وا دەڵێت.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وتیشی "ڕۆڵی تورکیا لێرەدا زۆر گرنگە، ئەگەر تورکیا لەگەڵ سووریا ئاشتی پێک بهێنێت، ئەم دۆخە دەگۆڕدرێت و دۆخێکی باشتر ڕوودەدات، بۆیە ئاشتی گرنگە، دەبێت بێ ترس و دوودڵی لە پێناو ئاشتیدا تێبکۆشی".
کۆنفڕانسی نێونەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە لایەن پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە ئیستەنبوڵ ڕێکخراوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردوەوام دەبێت.
هەر یەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامیان ناردبوو بۆ کۆنفرانەسەکە و خوێندرانەوە.