بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرە: ساڵی داهاتوو وێنەگرتن قەدەغە دەکرێت


وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت " لە وەرزی حەجی ٢٠٢٦ـدا بە هەموو شێوەیەک وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەغەیە".

شەممە، ٦کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند " بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی سعودیەوە دەرکراوە، ئامانج لە بڕیارەکە خزمەتکردنی حاجییان و ڕەخساندنی کەشێکی ئیمانیی گونجاوە، بۆ ئەوەی حاجییان لە وێنەگرتن و سەرقاڵبوون بە مۆبایل دوور بکەونەوە".

بە پێی ئەو کاتەی لە سعودیە دیاریکراوە پێویستە تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هەموو ڕێکارەکان بۆ پرۆسەی حەجکردن تەواو بکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش کۆتا مۆڵەت بۆ تەواوکردنی کارەکانی ئەو هاوڵاتیانەی ناویان هاتۆتەوە بۆ حەجی ٢٠٢٦، ڕۆژی دووشەممە یە (٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥). 




PM:08:31:06/12/2025