مامۆستا عەبدولجەبار زراری کۆچی دوایی کرد

مامۆستا عەبدولجەبار زەرگەزەوی( زراری) کۆچی دوایی کرد.

رۆژی یەکشەممە مامۆستا و زانای ئایینی کوردستان و شاری هەولێر، مەلا عەبدولجەبار زەرگەزەوی(زراری) دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، کەمێک لەمەوبەر کۆچی دوای کرد.

ناوی ته واوی (عبدلجبار احمد محمد ) زراری خەلکی گوندی زەرگەزەوی یە لە سالی ١٩٥٢ لەگوندی زەرگەزەوی دەڤەری زرارەتی لەدایـــــــــك بوە و لەسالی ١٩٧٠ خێزانی پێك هێناوە.

ئیجازەی مەلایەتی لە لایەن مـــــــامۆستامەلا (طــــــــــە )کۆڕێ وەرگرتوە پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی لە گوندی قادیانە ئەمێنتەوە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ.

دواتر دێتەوە گوندی باوەخەلان ساڵێك لەوێ ئەبێت ..دواتر لە سالی ١٩٨٨ دێتەوە گـــــــوندی زەرگەزەوی مزگەوت دروست ئەکات بەناوی مزگەوتی (روناکی) لەگوندی زەرگەزەوی و هەر لەو گوندە دەست ئەکات بە تەدریس وە.






AM:10:03:07/12/2025