"شایستەدارایی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ زیاد دەکرێت"

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە زیادکردنی کرێی وانەبێژی بڵاوکردەوە.

لە رینماییەکدا رۆژی یەکشەممە ٧ی کانونی یەکەم وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان زیادکردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی ڕاگەیاند و بەپێی بریارەکە بۆ دووهێندە زیاد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، بڕیاریانداوە كرێی وانەبێژی ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەن بە (هەمیشەیی و گرێبەست) بۆ هەر وانەیەک بری چوار هەزار دینار خەرج بكرێت.

وەزارەتی مەرجێکی بۆ زیادکردنی وانەبێژان داناوە و ئاماژەی بەوەکردوە، مەرجی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوەیە كە وانەبیژەکە بەشەوانە (نساب)ی وانەبێژیی خۆی تەواو بكات، بەپێی سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەكان ساڵی ٢٠٠٩.




AM:10:22:07/12/2025