وەزیری بەرگری سوریا، ئاشکرایدەکات، پێشناێزێکی وردیان پێشکەش بە هەسەدە کردوە هەروەها، ئەو ڕێککەوتنەی بە نەرم و باش وەسف کرد.
مورهەف ئەبو قەسرە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی ئەلعەربییە، ڕایگەیاند'' ئەوان ماوەی ١٠ ساڵە شەڕی داعش دەکەن و وڵاتەكەی لەگەڵ سعودیە و تورکیا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە هاوکاریی بەرگری و سەربازی.''
سەبارەت بە چەکدارە بیانییەکانی ناو سوپا وتی'' چەکدارە بیانیەكانیش پابەندن بە رێنماییەکانی وەزارەتەكەی و نابنە سەرچاوەی زیان گەیاندن بە وڵاتەكانیان.'' ئەوەشی ئاشکراکرد کە سێ هەزار ئەفسەری جیابوەوەیان لە رژێمی ئەسەد لەناو سوپای سوریا دامەزراندووە.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ١٠ ئازاری نێوانی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا، دەڵێت'' پێشنیازێکی وردیان پێشكەش كردووە بۆ یەکخستنیان لەناو سوپای سوریا.'' هاوکات ئەو ڕێککەوتنەشی بە نەرم و باش وەسف دەکات.