پشووەکانی سەری ساڵ راگەیەنرا

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان پشووەکانی سەری ساڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت" پشووەکانی سەری ساڵ لە ٢٥ی کانونی یەکم دەستپێدەکات و ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت".

رۆژی دووشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە چاوپیکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا راگەیاند ''ئەم ساڵ بەراورد بە پار زووتر تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەکرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی قوتابیانە.''
 
 ئالان حەمەسەعید وتیشی ''دەستکاریی ساڵنامە نەکراوە و هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون.''
 
لەبارەی پشووی سەری ساڵەوە، وەزیری پەروەردە دەڵێت''لە ٢٥ی کانوونی یەکەمەوە لە هەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشووی فەرمی تاوەکو ٣ی کانوونی دووەم، ٤ی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی و وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات.''
 
لەبارەی ئاماری قوتابیان، وەزیری پەروەردە ئاشکرای کرد کە "ئەم ساڵ ملیۆنێک و ٩٦٥ هەزار قوتابی لە قوتابخانە تایبەتی و حکومیەکان دەخوێنن".
 




AM:10:25:08/12/2025