بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو راگەیەنرا

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و زۆرترین بڕی باران لە شارەدێی کانێ ماسی بووە کە ٨٦  ملیمەترە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بڕی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران لە شارەدێی کانی ماسێ بووە، ئەویش بڕی ٨٦ ملیمەتر باریوە.

بەپێی خشتەکە، دوای کانی ماسێ، شارەدێی دینارتە دێت، کە بڕی ٧٠ ملیمەتری لێ باریوە، هەروەک دواتر سەرسەنگ بە بڕی ٦٨ ملیمەتری لە ریزبەندی ئەو ناوچانەیە کە بارانی زۆری لێ باریور.


 

 




AM:11:46:08/12/2025