هەسەدە هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆناو خاکی رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە

فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆناو خاکی رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە و دەڵێت" تاوەکو ئەم ساتە، هیچ پێشهاتێکی مەیدانیی مەترسیدار نییە".

دوای بڵاوبوونەوەی چونەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ خاکی رۆژئاوای کوردستان، ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، راگەیاند "تاوەکو ئەم ساتە، هیچ پێشهاتێکی مەیدانیی مەترسیدار نییە، نە هاتنەناوەوەی راستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بۆ منبج و نە هێزی پشتیوانیی نائاسایی لە دێرەزوور یان سەرێکانی."
 
ئەبو عومەر ئیدلبی ئاماژەی بەوەشدا، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و هێزەکان ئەرکی ئاسایی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.
 
ئەم قسانە لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، حکومەتی سووریا دەستی بە ناردنی هێزی پشتیوانیی سەربازیی نوێ بۆ سنووری دێرەزوور کردووە و سوپای تورکیاش هێزی بۆ عەفرین، سەرێ کانی و منبج ناردووە. 




PM:01:09:08/12/2025