وەزارەتی دارایی عێرراق دەڵێت "بڕی ٢٣٣ ملیار و٩٩٩ ملیۆن دینار، وەک گوژمەی حەوتەمی جوتیارانی خستە سەر هەژامری وەزارەتی بازرگانی".
دوو شەممە، ٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی دارای عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بڕی ٢٣٣ ملیار و ٩٩٩ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٧٦٠ دیناری گوژمەی حەوتەمی جووتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، ئەمەش بۆ پێدانی ئەو پارەیەیە کە قەرزی جووتیارانە لای وەزارەت بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٥، بەروبوومی گەنم و برنجی خۆیان خستووەتە بازاڕەوە".
رۆژی ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، قیستی شەشەمی پارهی جوتیاران كە بڕهكهی ٥٠٠ ملیار دینار بوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجکرا.