بە هۆی زۆری بەفر بارینەوە لە باکوری کوردستان، ڕێگای هاتوچۆ بۆ ٦٢ ناوچە داخراوە.
دوو شەممە، ٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، شارەوانی گەورەی شاری وان لە باکوری کوردستان ڕایگەیاند "بەهۆی بەفری زۆر و زریانەوە، ڕێگای هاتوچۆی ٦۲ گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون، لە شارۆچکەکانی باشکالە و باهچەسارای داخراوە و تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکان و گەڕاندنەوەی هاتوچۆ، هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانیش، لەو شوێنانەی کە بەفربارین تێیدا چڕ بووە، سەرقاڵی کاری ڕاماڵینی بەفرن بۆ ئاسانکاری و کردنەوەی ڕێگاکان".
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە باران بارین و بەفر بارین ناوچەکانی کوردستان بە گشتی گرتۆتەوە و لە باشوری کوردستانیش بە پێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا ئەم شەو لە چەند چیایەکی سنوری بەفر دەبارێت.