پارێزگاری هەولێر: سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و پشوو نییە

پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیكرده‌وه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ ببێته‌ پشوی فه‌رمی و دەڵێت'' دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاساییه‌ و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست ناكات.'' 

ئومێد خۆشناو ‎پارێزگاری هه‌ولێر، دووشەممە ٨ی کانونی یەکەم، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی پشوو بڵاویكرده‌وه‌،'' دوای هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌كه‌، هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ببێته‌ پشوو".

وتیشی'' ‌ دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاساییه‌ و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست ناكات، بۆیه‌ سبه‌ینێ پڕۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و پشو نابێت.''

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە، لەلای خۆشیەوە ئیدارەی گەرمیان سبەی کردە پشوو. 




PM:11:49:08/12/2025