دادگای تاوانی هەولێر بڕیاریدا، به سزادانی ئەو دكتۆرەی به له‌سێداره‌دان و دووجار زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی.
دادگای تاوانی هەولێر، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا سزای له‌سێداره‌دان و دووجار سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ دکتۆر سیروان مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر تاوانی كوشتنی چوار كه‌س ده‌ركرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە دوای لێكۆڵینه‌وه و وردبینی له‌سه‌رجه‌م په‌ڕاوه‌كان له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی نۆ مانگی رابردوودا، گه‌یشته بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانه‌كه‌ی دكتۆر سیروان مه‌حمود.
رۆژی 13ی ئازاری ٢٠٢٥، دكتۆر سیروان مه‌حمود كه پزیشكی گشتی بوو، هێرشیكرده سه‌ر ماڵی خه‌زورانی و ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێ‌كردن، له‌ئه‌نجامیشدا هاوسەرەكەی، خه‌سوو، خه‌زووری و خوشكی هاوسەرەكەی گیانیان له‌ده‌ستدا.