جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' ئێمه وه‌ك یه‌كێتی كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار نیه به‌ڵام كاندیدمان ده‌بێت".
قوباد تاڵه‌بانی، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیداری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی دەڵێت'' كۆبوونه‌وه‌كانمان له به‌غدا دۆستانه‌بوون و ده‌رفه‌تێك بوون بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و روئیایه‌ی له به‌غدا هه‌یه، ده‌رفه‌تێكیش بوو بۆ یه‌كێتی روئیای خۆمان پێشكه‌ش به لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق بكه‌ین.''
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی وتی'' كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن و هه‌فته‌ی داهاتوش كۆده‌بینه‌وه و ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به‌پرۆسه‌ی گفتوگۆكان كه پێش هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوی زۆر باش نرا".
سه‌باره‌ت به موچه‌ی مانگه‌كانی ١١ و ١٢ باسی لەوەکرد، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی مووچه‌ی مانگه‌كانی ١١ و١٢ هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و حه‌قه نه‌فه‌وتێت و دڵنیایە نافه‌وتێت، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه.