بە هۆی باران بارینی بە لێزمەوە لافاو لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی دروست بوە، بازگەی تاسڵوجە داخراوە و ڕێگای تەکیە-چەمچەماڵ، چەمچەماڵ- کەرکوک داخراوە، خەڵکی گەڕەکی شۆڕش لە چەمچەماڵ داوای باهاناوەچوون دەکەن.
سێ شەممە، ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە هۆی بارانی بەلێزمەوە قایمقامی چەمچەماڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکان دەکەینەوە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئەگەری ڕودانی لافاو هەیە، بۆیە داواتان لێدەکەین لەکاتی پێویست پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەری ناحیەکان و تیمەکانی شارەوانی و سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش بۆ ئەوەی تیمەکان هاوکاریتان بکەن".
بە پێی زانیارییەکان ماوەی کاتژمێرێکە ڕێگای نێوان بازگەی بانی مەقان بۆ چەمچەماڵ بە هۆی لافاوەوە گیراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوە، بە پێی گرتە ڤیدیۆیەکان کە دانیشتوانی گەڕەکی شۆرش لە چەمچەماڵ بڵاویان کردوەتەوە دوای بەهانەوە چوون دەکەن و دەڵێن "لافاو دێتە ماڵەکانمان".
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە پێویستیان بە بەهانەوە چوونە پەیوەندی بکە بەم ژمارە تەلەفونانەوە :
سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش: ٠٧٧٠٥٠٤٧٠٠٩ - ٠٧٥٠١٢٥٨٢١٤
لیژنە هاوبەشەکان: ٠٧٧١٨٣٤٣٠٤٠