سبەی لە کەرکوک پشوو ڕاگەیاندرا

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، لە نۆیەمین ساڵڕۆژی "سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش"، سبەینێ چوار شەممە، ١٠ کانوونی یەکەم پشووی فەرمییە.

پارێزگاری کەرکوک، ڕێبوار تەها، ڕایگەیاند "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەن، لەم یادەدا قوربانیدانی هێزەکانی سوپا، پێشمەرگە و پۆلیس، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەیاد ناكەین، کە لەپێناو ئازادکردنی خاک و پاراستنی نیشتماندا خوێنیان ڕشت".

لە ساڵڕۆژی "سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش" لە عێراقدا بە تەواوی پشوو ڕاگەیاندراوە و تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە کە ئایا سبەی دەکرێتە پشوو یاخود نا.




PM:03:16:09/12/2025