قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی زیانە گیانیەکان بە هۆی لافاوەوە بڵاوکردەوە کە تا ئێستا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا، وە چواری دیکە بریندارن.
سێ شەممە، ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا، ڕایگەیاند "بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردووی قەزا چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکە برینداربوون. بەناوی ئیداراتی قەزای چەمچەماڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
هەروەها قایمقامیەت هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە "سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکا".
ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێکی باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردوە و بە پێی پێشبینییەکان تا سبەی بەردەوام دەبێت.