لە سنوری شارەدێی لەیلانی پارێزگای کەرکوک، تەرمی کچێکی تەمەن نۆ ساڵ دۆزرایەوە، کە خوێندکاری پۆلی سیێ بنەڕیتیە دۆزرایەوە.
سێ شەممە، ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، پاش دیارنەمانی بەیار عیسای تەمەن نۆ ساڵ، لە گوندی فەرقانی سەر بەشارەدێی لەیلان لە پارێزگای کەرکوک، لە گوندی تەپەلوو تەرمەکەی بە خنکاوی دۆزرایەوە، کە لافاو بردبووی.
ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی سێ ڕۆژە کوردستان و ناوچەکەی گرتوەتەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوچەکان لافاو دروستبوو، لە چەمچەماڵ دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش بریندان.