دەستەی کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لە بەردەوامی بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە و لافاو لە پێنج پارێزگای عێراق و هەرێـمی کوردستان.
سێ شەممە، ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند " بەهۆی کاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سوور، هۆشدارییەکان بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، دیالە، واست، میسان و بەسرە بەردەوامن، ئەوەش بەهۆی پێشبینیی بارانبارینی زۆر بەخوڕ و هەورە بروسکە و و هەڵکردنی بای بەهێز دەکەین".
"هۆشداری دەدەین لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا تا سبەی بەیانی هاوڵاتیان ئاگادار و زۆر وریابن، چونکە بە هۆی باران بارینی زۆرەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو پارێزگایانە زۆرە"، عامر جابری وا دەڵێت.
بە پێی پێشیینی کەشناسی عێراق، سبەی دوای نیوەڕۆ بە شێوەیەکی کاتی باران بارین کۆتایی پێبێت و لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق باران بارین دەست پێ بکاتەوە.
بە هۆی دروستبوونی لافاو لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە قەزای چەمچەماڵ، دوو هاوڵاتی و لە سنوری پارێزگای کەرکوک منداڵێک بە هۆی لافاوەوە گیان لەدەستدا.