بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێم کردووە دوای چەمچەماڵ، پەروەردەی شارەزووی سبەینێ
دەكات بە پشوو.
دوای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا پەروەردەی شارەزووی بڵاویکردەوە
کە " لە پێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان
و قوتابیان و خۆێندکاران و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری
گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەبەر ئەو بارانە زۆرە بەرەحمەی رووی لە قەزای شارەزوور
کردوە و بەپێ ی دەسەڵاتی پێدراومان بڕیارماندا سبەی رێکەوتی (١٠-١٢-٢٠٢٥) دەوام لەسەرجەم
ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان رابگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە
، بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک ".
ئەمە لە
کاتێکدایە کە بەهۆی شەپۆلە بارانبارینە چەمچاڵ لەسەرجەم دامودەزگاکانی پشوی
راگەیاند،بەڵام هەریەكە لە وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی
سلێمانی ڕایدەگەیەنن، كە دەسەڵاتیان شۆِركردۆتەوە دەربارەی ڕاگەیاندنی پشوو.