بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی روو لە هەرێم کردووە دوای چەمچەماڵ، و پەروەردەی شارەزووی، هەڵەبجەش سبەینێ دەكات بە پشوو.
دوای چەمچەماڵ و شارەزوور، پەروەردەی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە " بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانی دامەزراوەی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان و نالەباری کەشوهەوای ناوچە جیا جیاکانی کوردستان، پاش ڕاوێژ لەگەڵ جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان، سبەینی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰/ ۱۲/ ۲۰۲۵ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووی فەرمیە."
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شەپۆلە بارانبارینە چەمچاڵ لەسەرجەم دامودەزگاکان و پەروردەی سلێمانی پشویان راگەیاند،بەڵام هەریەكە لە وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنن، كە دەسەڵاتیان شۆِركردۆتەوە دەربارەی ڕاگەیاندنی پشوو.