بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی روو لە هەرێم کردووە دوای چەمچەماڵ، و پەروەردەی شارەزووی، و هەڵەبجە
پەروەردەی سلێمانیش سبەینێ کردە پشوو.
دوای چەمچەماڵ و
شارەزوور، و هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا نەژاد
عبداللە بەڕێوەبەری گشی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە
کە " لەپێناو
سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و لەسەر داواو داخوازی کەسوکاری خوێندکاران.دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی،
بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی چوار شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی
خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت".
ئەمە لە
کاتێکدایە کە بەهۆی شەپۆلە بارانبارینە چەمچاڵ لەسەرجەم دامودەزگاکان و پەروردەی هەڵەبجە
و شارەزوور پشویان راگەیاند.
ماوەی دوو رۆژە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە وبڕیارە تا سبەی ئێوارە بەردەوامی هەبێت
و هۆشداری لافاو دەدرێت.