بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی روو لە هەرێم کردووە زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ بکرێتە پشوو.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند کە" لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیارماندا سبەی چوارشەممە بکرێتە پشووی فەرمی ".
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شەپۆلە بارانبارینە چەمچاڵ لەسەرجەم دامودەزگاکان و پەروردەی هەڵەبجە و شارەزوور و سلێمانی پشویان راگەیاند.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە وبڕیارە تا سبەی ئێوارە بەردەوامی هەبێت و هۆشداری لافاو دەدرێت.