سێ کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سۆماوبرادۆست لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر رنووی بەفر و دووانیان گیانیان لە دەستدا.
بە گوێرەی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سێ کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سۆماوبرادۆست لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر رنووی بەفر و دووانیان گیانیان لە دەستدا.
ئەو کۆڵبەرانە بە ناوەکانی مەعسوم ئەحمەدی و جاندار ئەحمەدی خەڵکی گوندی کورانن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست و ئامۆزای یەکدی بوون.
بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرێکی دیکەش لەگەڵ ئەو دوو کۆڵبەرە بووە کە بریندار بووە.