هونەرمەند نەجم هۆگر کۆچی دوایی کرد

نەجمەدین تۆفیق عەلی ناسراو بە (نەجم هۆگر) هونەرمەندو شاعیرێکی دیاری شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە و کۆچی دواییکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی نەجمەدین تۆفیق عەلی ناسراو بە (نەجم هۆگر) درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نەجم هۆگر، لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و بەشداریی لە زیاتر لە ٧٠ کاری شانۆیی و دراما و فیلمدا کردووە، هاوکات خاوەنی چەندین هۆنراوە بووە کە لە لایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی.




AM:09:48:10/12/2025