کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی بارانبارینەکەی راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە کەم دەبێتەوە لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتای دێت، بەڵام ناجێگیریی کەشەکە وا دەکات هەندێک جار لە ناوچە شاخاوییەکان شەپۆلەکە چالاک بێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت و لەگەڵ ئەوەی کاریگەری شەپۆلەکەش بەرەو کۆتای دەچێت، بەڵام ناجێگیری کەش وادەکات هەندێک جار چالاک بێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری کەمێک باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک هەبێت".

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتای دێت و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە ناوچە جیاکان.

ڕوونیشیکردەوە کە خێرایی با مامناوەند و لە نێوان ١٥-٢٠کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێک کاتدا هەیە.

ئاماژەشیدا بەوەی کەشەکە بە گشتی تا ڕادەیەک جێگیر دەبێت جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کە هەندێک کات نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ١٤ پلەی سیلیزی

کەرکووک : ١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ١٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٦ پلەی سیلیزی



AM:11:28:10/12/2025