بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند زۆرترین ئاست لە سنووری شارۆچکەی چوارتا تۆمارکراوە کە بڕەکەی ٢٠١ ملیم بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لە شارۆچکەی چوارتا ٢٠١ ملیم باریوە.

دوای ئەویش شارەدێی تەکیەی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دێت کە بڕەکەی ١٧٣.٥ ملیم بووە و لە یاخسەمەری سنووری دوکانیش ١٥٤.٢ ملیم و لە دەربەندیخانیش ١٣٤.٤ ملیم باریوە.

لە شارۆچکەی چەمچەماڵیش کە بە هۆی لافاوەوە زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییان کەوتووە، بڕی ١٢٧.١ ملیم باریوە.



AM:11:37:10/12/2025