تەیف سامی: فەرمانبەرانی هەرێم بە تەمای مووچەی مانگی ١١ و ١٢ نەبن

وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای دەکات کە فەرامنەرانی هەرێم " بەتەمای مووچەی مانگی ١٢ و١١ نەبن، بەڵام مووچەی مانگی ١ۆیان بۆ دەنێرم".

بە گوێرەی زانیارییەکانی (سپی) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،  تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران وتویەتی" مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ موچەی خۆیان دەنێرن".

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەو سەرچاوەیە وتی " وەزیری دارایی پێی وتوین بەهیچ شێوازێک هەر باسی مەکەن و با موجەخۆران بەتەمای نەبن".

لەبارەی مووچەی ساڵی داهاتووش ئەوەشیخستەروو کە ئەگەر نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە عێراق کێشەی یەدەگی پارەی دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش فەرامانبەران لەجیاتی ١٢ مانگ تەنیا ١٠ مانگ وەردەگرن.




PM:12:17:10/12/2025