ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دوای لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ، بەسەردانێک گەیشتە قەزاکە و بەیاوەری رەمەک رەمەزان قائیمقامی ناوچەکە زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی بەسەرکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی، سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی لە نزیکەوە بەدواداچوونە بۆ زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و هاوکات لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی شێوازی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دەدات.
هەروەها ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بەشداریکردنە لە پرسەی قوربانییەکان.
هاوکات عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان پێکدەهێنرێت و زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە."