لەتیف فاتیح فەرەج رۆژنامونووس و نوسەری دیاری کوردستان کە خۆشی خەڵکی چەمچەماڵە، لە وتارێکدا کە لە بەشی بیرورای ماڵپەڕی( سپی) بڵاوکراوەتەوە زانیاری ورد لەبارەی لافاوەکەی دجوێەی چەمچەماڵ و شۆڕش بڵاودەکاتەوە و دەڵێت" شار هێشتا ئەوەی پێوە دیار نیە كە خاوەنی هەبێت ، ترسی ئەوەشم هەیە ئەو یارمەتی و شتانەی دێت بۆ میدیاو كەناڵ پەخش بكرێت و وەك منەت بە خەڵكی شارەكە بدرێت ، چونكە ئەم شارە سواڵكەر نین و نایانەوێت ئەوەی بۆیان دینرێت بكرێتە هەواڵ و چالاكی میدیایی بۆ ئەم و ئەو ."
لەوتارەکەدا هاتووە کە " ٢٠٠ ماڵ بەگشتی زیانیان بەركەوتوەو شتیان بۆ دەرنەچووە، ٥٠٠ ماڵ نیوەبە نیوە زیاندار بوونە، ٧٥٠ ماڵ زیانی زۆركەم ، ئاو ڕۆسشتوەتە ماڵیانەوە، ٢٠ كۆگای گەرەی خۆراك و كەل و پەل زیانی زۆریان بەركەوتوە، ١٧ قوتابخانە ، ٦ فەرمانگەو بەڕێوەبەرێتی، ٣٦٠ دوكان و پیشەوەر زیانمەند بوونە، ٩٠ ئۆتۆمبیل زیانی زۆریان بەركەوتوە، ئەوە جگە لە ٢ شەهید و ١٢ بریندا ، ژینگەی شارەكەش پیس بووەو زیانی زۆر بەر شارو دارو درەختی شار كەوتوە".