جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ سهردانی قهزای چهمچهماڵی كرد كه دوێنێ سێشهممه، لافاوێكی بههێز ڕووی تێكردوو بههۆیهوه دوو كهس گیانیان بە سەدان خانوو و دوکان زیانیان پێگهیشت.
قوباد تاڵیبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند'' ئەمڕۆ ڕۆژی تۆمەتبەخشینەوە نییە و رۆژی ئەوەیە هەموومان چەمچەماڵی بین، کاری لەپێشینەمان پاراستنی ژیانی خەڵکی چەمچەماڵە و دواتر یارمەتیدانی ئەو کەسانەی زیانیان پێگەیشتوە.''
وتیشی'' دوو لیژنەیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە، یەکیان بۆ فریاگوزاری خێرا و لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە و هەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.''
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پرسی خوێندنیش، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵن تا زیانەکان کاریگەریی لەسەر خوێندکاران دروست نەکات، جەختیشیکردەوە.
جەختیشیکردەوە سندوقێکی هاوکاریی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکەن، چونکە روبەڕوبوونەوەی ئەم جۆرە روداوانە پێویستی بەکاری هەرەوەزییە.