بەپەلە.. له‌ كه‌لار منداڵێكی تەمەن ١١ ساڵان خنكا


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند'' لە کەلار منداڵێکی تەمەن ١١ کەوتووەتە نێو ئاوی لافاو  وخنکاوە.'' 
 
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە نوێترین لێدوانیدا، دەڵێت'' لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو لە قەزای کەلار دروست بووە بەوهۆیەوە منداڵێک کەوتە نێو ئاو و گیانی لەدەستدا، منداڵەکە ناوی راسان عەلی حەیدەر ساڵح بارامە و تەمەنی 11 ساڵە.'' 
 
ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵەکە لەسەر پردێک بووە و قاچی خلیسکاوە و کەوتوەتە نێو ئاوی لافاوەوە. 
 
لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو، زیانێکی زۆری بە ژێرخانی چەمچەماڵ گەیاند و لە دوێنێوە لە تەواوی ئەو ناوچانەی لافاویان تێدا دروستبووە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ی دیکەش بریندار بوون.
 





PM:04:48:10/12/2025